چه‌ند وشه‌یه‌ک وه‌ک پرسه و سه‌ره‌خۆشی له
خۆم و له کورد و له بنه‌ماڵه‌ی جوانه‌مه‌رگ کاک گۆران.
مردن....ناوه‌خت ترین میوان و ناکاو ترین
ده‌ست که له ته‌مه‌ن ده‌ئاڵێ. خۆ هه‌ر جه‌ند چرکه‌یه‌ک
له‌مه‌وبه‌ر بوو به خه‌نده‌وه به‌رنامه‌که‌ی پێشکه‌ش
ئه‌کرد و هیوای ئه‌خواست به‌شداربووه‌که به دڵخۆشی و
خه‌نده‌وه به‌ره‌و ماڵ بنێرێ....خۆ هه‌ر چه‌ن ساتێ
له‌مه‌وبه‌ر بوو زۆربه‌مانی له ده‌وروبه‌ری
ته‌له‌فزیۆنه‌که کۆکردبۆوه و ده‌یدواندین. ئاااخ چه‌نێ
سه‌یره ئه‌م ته‌مه‌نه عه‌جوله.... چه‌نێ سه‌یره ئه‌م ژیانه
پیره....کێ له ئێمه باوه‌ڕ ئه‌کات جارێکی دی گۆران له
ده‌وری شاشه‌که کۆمان ناکاته‌وه و جارێکی تر
ته‌له‌فزیۆنه‌کانمان به گۆران شادمان ناکه‌نه‌وه؟ ئه‌ی
خودایه ئه‌مه چییه ئه‌م مه‌رگه؟ هێشتا زوو بوو.... له
کوێوه ئه‌م مه‌رگه ناوازه‌یه هات و یه‌خه‌ی خه‌نده‌کانی
تۆی گرت؟ له کام کوچه‌ی ئاسمانه‌وه ئه‌م مه‌رگه بێ
به‌زه‌ییه ڕا‌سپێردرا بێت و له ته‌مه‌نه لاوه‌که‌ی تۆ ژیان
بۆ خۆی دروست بکات؟ ئااااخ خودایه.....چ ئه‌سته‌مه گه‌یشتن
له‌م مه‌رگه.
نازانم به چ وشه‌یه‌ک خه‌می خۆم بۆ ئه‌م
کاره‌ساته دڵته‌زێنه ده‌ربڕم و چۆن له‌ده‌ستدانی ئه‌م
بێژه‌ره بوێره‌ی گه‌له‌که‌مان پێناسه بکه‌م. من تا ئێستا
باوه‌ڕ ناکه‌م گۆران به‌ره‌و ئاسمان ڕێی گرت و ئێمه‌ی
جێهێشت. من له کۆتایی نوسینی بابه‌تێکدا بووم ده‌رباره‌ی
به‌رنامه جوانه‌که‌ی کڵاوێن و به نیازی بڵاوکردنه‌وه‌ی
بووم، من گشت ڕۆژێ سه‌یری به‌رنامه‌که‌م ده‌کرد و توانا و
بوێری و به‌هره‌ی کاک گۆران زیاتر خۆیان به من و به
هه‌مومان نیشان ئه‌دا......ئێستا چۆن له پڕ باوه‌ڕ بهێنم
به‌وه‌ی گۆران ده‌ستی له ده‌سته مردووه‌کانی ئه‌م مه‌رگه
بێ مروه‌ته ئاڵاندووه؟ چۆن هه‌ناسه‌کانی ماڵئاواییان له
شیبای وڵات کردووه؟
مه‌رگی کاک گۆران ته‌نها جێی ماته‌مینی و
خه‌م بۆ خانه‌واده‌که‌ی و که‌ناڵی کوردسات نییه، به‌ڵکو
خه‌مێکه له دڵی هه‌موو بینه‌رانی کوردساتدا ده‌ڕوێت و
وه‌رینیشی فره ئه‌سته‌مه.
من به‌ناوی خۆم و گشت کوردێکی به
شه‌ره‌فه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خۆمان و که‌ناڵی
کوردسات و خانه‌واده‌ی ئه‌رژمه‌ندی کاک گۆران ده‌که‌م و
هیواخوازم به‌هه‌شتی به‌رین جێی خه‌نده و هه‌نگاوه‌کانی
دونیاکه‌ی تری بت
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هۆڵندا
Kany_awin@hotmail.com