له‌ودیو ئاسمانه‌وه

تاڵ تاڵی پرچه کاڵه
خاوه‌که‌م
له په‌نجه‌ی تیرۆژه‌کان
ده‌ئاڵێنم و
ده‌یده‌م به ڕوخساری
خه‌واڵووتدا
هه‌رچی ماچه نه‌کراوه‌کانی
لێوه هه‌نارییه‌کانمه
ئه‌یخه‌مه باوه‌شی په‌ڵه
هه‌ورێکی چاو ڕه‌ش و
له هه‌ر کوێ بی
تێر ماچ ئه‌ده‌م به شانی
لێوانتدا
هه‌ر له‌ودیو ئاسمانه‌وه
ئه‌بمه هاوڕێی فریشته‌یه‌ک و
ڕوخسه‌تی لێ وه‌رئه‌گرم
شه‌وێکی تار بێمه ناو
چاوه‌کانته‌وه و
ببمه شازاده ...له خه‌ونتدا
کاتێ په‌لکه زێڕینه‌ت دی
باوه‌ڕ به دایکت نه‌که‌ی
گه‌ر پێی ووتی ئه‌وه پرچی
حه‌زره‌تی
ئایشه و فاتمه‌یه
نااااااااا.....
ئه‌وه خه‌ونه نه‌هاتووه
دییه‌کانی منن
له‌ودیو ئاسمانه‌وه
شۆڕ ده‌بنه‌وه به ژیانتدا
چی خه‌نده و شادییه
هه‌ڵنه‌پچڕاوه‌کانی
ته‌مه‌نه پایزییه‌که‌مه
بێ ئه‌وه‌ی بیانکه‌مه‌وه
ئه‌یانخه‌مه سه‌ر لێوی مانگه
شه‌و و
هه‌ڵیدێنم ... له ئامێزی
ئاسمانتدا
هه‌ر له‌ودیو ئاسمانه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ دائه‌نیشم و
تکا له دادار ئه‌که‌م
ئازادی و ئاشتی ببارێنێ
به‌سه‌ر ووڵاته بێ نازه‌که‌ی
هه‌ردووکماندا
له‌ودیو ئاسمانه‌وه
به کۆڵانه‌کانی به‌هه‌شتا
گوزه‌ر ئه‌که‌م و نابمه
په‌ری
نه‌کا بمکه‌نه دیاری
پیاوچاکێک و
بڵێن هانێ حۆری
له‌ودیو ئاسمانه‌وه
سوێندێک ئه‌خۆم
هه‌رگیز خۆشم نه‌وێیته‌وه
نه تۆ
نه درۆ
نه کوڕێکی تری وه‌ک تۆ
بۆیه له‌گه‌ڵ بارانێکدا
گشت چرپه‌کانی دڵم بۆلات
ئه‌نێرم و
ئه‌یبارێنم به په‌نا گوێتدا
ئه‌ی کوڕی ئازاره‌کانم
هه‌تا ماوی خه‌مه‌کانم
ئه‌ترپێنن له دڵتدا
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هۆڵندا
Kany_awin@hotmail.com