تاوان
کچ : هۆ کوڕه لاو
له کاتێکا تیری نیگات
گرته دڵم
نیگات سوور بوو به خوێنی من
به ڵگه م هه یه ..ئه وه تانێ
شوێنه واری دوو لێوی تۆ
له ڕوومه تم به جێماوه
ئه ها پرچم چۆن ژاکاوه !
ئه دی سینگم په نجه مۆری
ده سته کانتی پێوه ماوه
ئه ها دڵم له ئاسایی
ترپه ی خۆیا چه ند زیاتره
به دێنه مۆی ،،هه ستی تۆیه
تۆ نایبینی چاوه کانم
چۆن ئاوساوه
له مه ڕاقی مه ستی تۆیه
به یاساو عورفو کولتورمان
به دینو بیرو باوه ڕمان
له م ووڵاته تاوانێکه و
تاوانباری
سکاڵای من له م تاوانه ت
پڕ به دونیا هاوار ئه که م
خۆشم ئه وێ ی
تاوانی تۆش هه ر ئه وه یه
هاوار بکه
خۆشت ئه وێم
بۆیه ئه بێ بکوژرێین و
بوکوژانیش ئافه رین و
چه پڵه ڕێزانه ی بێ ئه قڵی و
مه دالیای شه ره ف وه ربگرن
دلشاد